Monday, November 14, 2011

فاتمە



پر شەرابی خۆشەویستی و عـــــارەقی یەزدانییە
بەژن و باڵاکەت نمـــــــونەی هەیــــــکەلی یۆنانییە
لار و لــــەنجـــــــەت مۆسیقایە بەستە یە گۆرانییە
بووکی رازاوی خەیـــاڵم گیـــــــانەکەم ست فاتمە
یــــاقە پرشنگێکی چــــــــاوت ئەوپەری ئـــــــاواتمە

گەرچی دڵداریـی لەخــــاکی ئێـــــمەدا ئەفسانەیە
هــــــەر بەتەنها بۆ کوری خـــــــاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم ئەمما دڵــــی من لـــــــەو دڵە شێتا نەیە
بێ ئەوەی هیچ شك بەرێ کوژراوی ئەو چـــاوانەیە
هەر بەتنیا خۆشەویستی سک ئەبەم ست فاتمە
سەروەتم نــــــــــاوێ بزەی تـــــــۆ ئەوپەری ئاواتمە

خۆشەویستیی وا کــــەنامەی خوایە بۆپێغەمبەران
بەرز و ناسك وەك هەنـــــاسەی پرگوڵاوی دوڵبەران
نەك وەکـــــو حەزکردنی دینارو گـــــەوهەر پەروەران
ئەوکەسانی بـــــۆ قرانێ چەنـــدە دڵیان هەڵوەران
خەڵقــــــی تر پـــــارە پەرستی بابکەن ست فاتمە
من بەتەنـــــــیا تۆ بەرستی ئـــــەوپەری ئــــــاواتمە

زۆر کەرەت هـــــــانم ئەدا داخــــی دەروونی پر گڕم
بۆتی هەڵڕێژم سکاڵای ناســـکی گــــــەرم و گوڕم
داخەکەم کاتــــێ دێــــــمە بەردەمت واقـــــــی وڕم
وام ئەشێوێنێ بەجــــۆرێ نایـەڵــــــێ هیچ دەربڕم
بووکی رازاوەی خەیــــاڵم گـــــــیانەکەم ست فاتمە
گەێیە بۆ ئــــەم رازە شل کـــــــەی ئەوپەری ئاواتمە

No comments: